خاته‌می و ئۆباما ، دوانه‌یه‌کی ویک چوو له‌سیاسه‌ت دا
برایم جههانگیریههر له سه‌ره‌تای هاتنه سه‌رکاری ئاغای خاته‌می وه‌ک سه‌ره‌ک کۆمار له سالی 1376ه‌وه زۆر که‌س دلییان خۆش کرد که
به‌لکوو خاته‌می بتوانی ئه‌و ولات و ئه‌و خه‌لکانه‌ی له‌و سنووره جوغرافیاییه واته ئیران دا ده‌ژین له مه‌ینه‌تی چه‌ندین ساله‌ی فه‌رمانره‌وایانی ئیسلامی ئیران نه‌جات بدات، راستیه‌که‌شی خاته‌می که‌سیکی خۆش فکر و به عاتفه بوو، له زۆر کۆر و کۆبونه‌وه دا له کاتی قسه قسه‌کردن بوغز ئه‌وکی ده‌گرت و ده‌ری ده‌خست که هه‌ستی به ئازاری خه‌لک کردوه و ده‌ی هه‌ویست یارمه‌تی ده‌ر بیت به لانی که‌می که‌م کردنه‌وه‌ی ئه‌و زه‌خت و گۆشارانهی که له‌سه‌ر خه‌لکی هه‌بوون، دیاره زۆر رووناکبیری ئیرانی و کورد خۆش بین بوون به‌وه‌ی که خاته‌می و سیاسه‌ته‌کانی ده‌توانی ری خۆش که‌ر بیت بۆ جیگیر بوونی دیمۆکراسی له ئیران دا و ئه‌و راو بۆچوونانه‌ش ته‌نیا له‌وه سه‌رچاوه‌ی ده‌گرت که خاته‌می باسی له ریفۆرم ده‌کرد وشایسته سالاری و مافی شارۆمه‌ندی ، ئیران بۆ هه‌موو ئیرانییهک ودرۆشمی له‌و جۆره‌ی زۆر بوون و ئینسافه‌ن ره‌نگه له ناخی دلی یه‌وه باوه‌ریشی به‌و مه‌سه‌لانه هه‌بوایه، به‌لام ئه‌وه‌ی راستی بیت خاته‌می وه‌ک سه‌ره‌ک کۆمار نهدهسهلاتی ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی هه‌بوو نه یاسای ریژیمی ئیسلامی ئیران ریگای به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌و پرۆگرامانه‌ی به ئاغای خاته‌می ده‌دا، چوونکه له‌سه‌رووی خاتهمییهوه که‌سیکی دیکه هه‌بوو که ئه‌ویش ریبه‌ری ریژیمی ئیسلامی واته ئاغای خامه‌نه‌یی بوو، خامه‌نه‌یی له بالی هه‌ره توند رۆ و راست رۆی نیو باله‌کانی ریژیم بوو و راست به پێچه‌وانه‌ی بۆچوونه‌کانی خاته‌می بیری ده‌کرده‌وه.
کاری هه‌ره گرینگ که خاته‌می و سه‌رۆکایه‌تی خاته‌می بۆ خه‌لکی ئیرانی به دیاری هینا و میژووشایهدی بۆ ده‌دات ئه‌وه بو که ماوه‌یه‌کی کورت ریگای خۆش کرد تا هیندی رۆژنامه و بلاڤۆکی غه‌یره حکومی وه‌ک "نشاط" " طوس" "خرداد" "صبح امروز" و چه‌ند رۆژنامه‌یه‌کی دیکه بلاو ببنه‌وه و ئه‌لبه‌ته چه‌ند روناکبیریکی مه‌زهه‌بی و ته‌واو سه‌ر به‌حکومه‌ت تییدا بابه‌ت بنووسن و شت بلاو بکه‌نه‌وه و له نیوان ئه‌و بلاو کردنه‌وه نووسینانه‌ش دا جار به‌جار هیندی خه‌لکی دیکه یا هه‌ر خه‌لکانی رۆناکبیری مه‌زهه‌بی هیندێک راپۆرتی سالانی پێشوویان بلاو ده‌کرده‌وه که راسته‌وخۆ به زه‌ره‌ری ریژیم ته‌واو ده‌بوون ، نووسین و راپۆرتێک که تا ئه‌و کاته نه که‌س ده‌ی ویرا باس له شتی وه‌ها بکات نه خه‌لکانی نیشته جیی ئیرانیش به گشتی ئاگایان له راستی رووداوه‌کان هه‌بوو به‌و شیوه‌یه‌ی که له‌و رۆژنامانه دا باس ده‌کرا.
نموونه‌ی ئه‌م نوسراوانه که‌م بوون به‌لام دیار و به‌رچاو بوون، من ته‌نیا ئاماژه به 2 نوسراوی له‌م شیوه‌یه ده‌که‌م ،دیاره ئه‌وه‌ندی له بیرم مابی یه‌کیان نوسراوه‌ی که‌سیک بوو به نیوی ئاغای "که‌ریم ئه‌رغه‌نده پور" له رۆژنامه‌ی خرداد دا( که ئاغای" عه‌بدولا نووری" یه‌کێک له وه‌زیره‌کانی ده‌وله‌تی خاته‌می بوو وپاشان بۆ ماوه‌ی 5 سال خرایه زیندان سه‌رپه‌رشتی ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ی ده‌کرد) که ئاماژه‌ی به رووداوی قارنێ و قه‌لاتان کردبوو و رووی هه‌ره دزیوی کرداره‌که‌ی وه‌ک کردارێکی جنایی ئاشکرا کردبوو ، له هه‌مان کات دا داوای کردبوو که هه‌یئه‌تێک دیاری بکرێ بۆ لیکۆلینه‌وه و ده‌رخستنی رووی راستی ئه‌و جنایه‌ته سامناکه!
نموونه‌ی دووهه‌م ئه‌و راپۆرته‌و هه‌واله بوو که له‌سه‌ر به‌ریوه چوونی 10 هه‌مین سالی شه‌هید بونی د.قاسملوو له ژووری تایبه‌تی پارله‌مانی یه‌کێک له ولاتانی ئوروپایی دا به‌ریوه چوو بوو و راپۆرته‌که‌ی له "صبح امروز" دا بلاو ببۆوه که سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌و رۆژنامه‌یه" سه‌عید حه‌جاریان " بوو. ناوبراو که له کاتی بوون به سه‌رۆکی شورای شاری تاران له لایه‌ن که‌سیکی ئه‌ندامی سوپایا پاسداران به نیوی" سه‌عیدی عه‌سکه‌ر" به‌ر ده‌سریژی گولله که‌وت و تا ئیستاش ناو براو وه‌ک فه‌له‌ج به" ویلچیر" هاتو چۆ ده‌کات. ئه‌وه ره‌نگه یه‌کێک له دهسکهوتهگرینهگهکانی ده‌وره‌ی 8ساله ئاغای دهسهلاتتداری خاته‌می بیت که من به‌ش به‌حالی خۆم ئهوکرانهوهی فه‌زای به‌سته‌ی سیاسیم له سه‌رده‌می خاته‌می دا پی کارێکی به‌جی و هه‌نگاویکی دیمۆکراتیک بوو، به‌لام نابێ ئه‌وه‌مان له‌بیر بچی که زۆری نه‌خایاند جه‌نابی ریبه‌ر که له‌سه‌رووی یاسا‌و ده‌سه‌لاته‌کانی سه‌ره‌ک کۆماری و ده‌وله‌ت و ئۆرگانه‌کانی دیکه‌ی بهریوهبهریه دا بوو ههلپاچ داپاچیکی وه رۆژنامه و بلاو کراوه‌کان خست هه‌ر مه‌پرسه و به ده‌ستووری راسته‌و خۆی ریبه‌ر باس کردن له " قانون مطبوعات" له نیو مه‌جلیس دا راوه‌ستا و پشتاو کرا و به‌دوای ئه‌ودا داخرانی به‌قه‌ولی رۆژنامه‌نوسان"فهللهیی" رۆژنامه و بلاوکراوه‌کان ده‌ستی پیکرد و گیران رۆژنامه نووسان و لایه‌نگرانی خاته‌می پیی نایه قۆناخیکی تازه‌وه تا جیگایه‌ک سه‌رۆک وه‌زیرانیش ئاغای عه‌بدولا نووری ده‌گه‌ل حوکمی 5سال زیندان ده‌سه‌ملان و هه‌ر به داوای ریبه‌ر و بانگهیشتن بۆ مه‌جلیس وه‌لانرا. ئاگای عهتائوللا مه‌هاجه‌رانی که وه‌زیری فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی بوو ، به‌وه تاوانبار کرا که ریگه‌ی بۆ به‌کریگیراوانی ناوخۆ خۆش کردوه تا بخزینه ناو رۆژنامه‌کان و پیلانی دوژمنانی ئیسلام جی به‌جی بکه‌ن و ئه‌ویش ناچار به ئیستیعفا کرا.
ئه‌وه نموونه‌یه‌کی بچووک بوو له ده‌سه‌لاتداری ئاغای خاته‌می و به چوکداهاتنی به‌رامبه‌ر به یاساکانی سه‌ده‌کانی ناوه‌راست که هه‌مووی ئه‌و یاسایانه به تواناترن له سه‌ره‌ک کۆمار و سه‌رک وه‌زیر و وه‌کیل و ....
وه‌یک چوونی سیاسی خاتهومی و ئۆباما لیره‌دایه که ئاغای ئۆباما - ش به دروشمی رۆمانسیانه و ئینساندۆستانه که هه‌موو ئینسانێکی خاوه‌ن ویژدان حه‌زی لێده‌کات و هیوا بۆ به ئه‌نجام گه‌یشتنی ئاره‌زوه‌کانی ئاغای ئۆباما ده‌خوازێ هاتۆته مه‌یدان به‌لام سیاسه‌ت ئه‌ویش ده‌گه‌ل ملهورو دیکتاتۆرانی بیرهحم و شه‌فه‌قه‌ت به دروشمی شاعیرانه و ئاره‌زووی ئینساندوستانه به‌ره‌وپیش ناچیت، هه‌ر وه‌ک بۆ ئاغای خاته‌میش نه‌چوه سه‌رێ، راست ئاغای ئۆباماش وای لیهاتووه به‌لام نه‌ک بیده‌سه‌لاتی ئۆباما له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌لاتی سه‌رووتری خۆی و ده‌سته‌وه‌ستان کردنی له لایه‌ن سه‌نا و کۆنگره‌ی ولاته یه‌کگرتووه‌کانه‌وه به‌رامبه‌ر به به‌ریوه بردنی سیاسه‌تێکی نوی له هه‌مبه‌ر ئیران و کردنه‌وه‌ی ده‌روویه‌کی سیاسی سه‌رده‌م ده‌گه‌ل ریبه‌رانی ئیرانی ئیسلامیی! به‌لکوو ئاغای ئۆباما بیدهسهلاته له به‌ریوه بردنی سیاسه‌ته‌کانی خۆی دا چونکه هه‌ر به پیی هه‌مان یاسا‌و شه‌ریعه‌تی حاکم له ئیران دا (که من زۆرم به‌لاوه سه‌یره ئاغای ئۆباما نایزانێ!) ریگه نادری ئیرانی ئیسلامیی بیته‌وه ناو کۆمه‌لگای نیو ده‌وله‌تی، ئه‌و یاسا‌و شه‌ریعه‌ته‌ی نابوودی ئیسرائیل به ئه‌رکی سه‌رشانی موسولمانی راسته‌قینه ده‌زانی و ساز کردنی بۆمبی ئه‌تۆمیش له‌و پیوه‌ندییه‌دا وه‌ک ئه‌رکێکی ئیستراتیژیک و پیلانێکی ئیستراتژیک سه‌یر ده‌کرێ، سه‌نگسار و پێشێلکارییه‌کانی مافی مرۆڤ دژ به رۆژنامه نووسان و چالاکانی کۆمه‌لگای مه‌ده‌نی ، ئیعدامی جیابیران به نیو گه‌لی"دژایه‌تی ده‌گه‌ل خودا" "فاسیدی سه‌رزه‌وی" و هتد.. که غه‌رب به گشتی و ولاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا به تایبه‌تی له میژه دژایه‌تیان ده‌کات له‌و یاسا‌و شه‌ریعه‌ته‌وه سه‌رچاوه‌ده‌گرێ که بناخه‌ی حکومه‌تی ئیسلامیی ئیرانی له‌سه‌ر دامه‌زراوه، ده‌ست وه‌ردان له کاروباری ولاتانی ده‌ره‌وه و سازکردنی گرۆپه ئیسلامییه توند رۆکان هه‌ر هه‌مان ستراتیژی کاتی ریبه‌رایه‌تی ئاغای خومه‌ینی _ن که به نیوی " صدور انقلاب اسلامی" کاری بۆ ده‌کرا . خۆ ئه‌گه‌رئه‌و ریژیمه ئه‌و شتانه نه‌کات و به دهسههلگرتن له‌و کار‌و کرده‌وانه ئاغای ئۆباما بیهه‌وێ ئیران بخاته‌وه ناو باوه‌شی کۆمه‌لگای نیوده‌وله‌تی ئه‌وا ئه‌و ده‌م ده‌بێ فاتیحه‌ی ریژیمی ئیسلامیی ئیران بخوینین ! شتێک که ریبهره سه‌له‌فییه‌کانی ریژیم زۆر باش ده‌یزانن و هه‌رگیز ملی بۆ ناده‌ن. داوای ئاغای ئۆباما مه‌گه‌ر شتێکی غه‌یری ئه‌وانه بیت که ره‌نگه ئه‌وده‌م چی به‌جی کردنی هاسان بیت ده‌نا ئه‌گه‌ر ئه‌وه داوی ئاغای ئۆباما بیت که ئه‌وان واز له سیاسه‌ته‌کانی رابردوویان بینن ئه‌و داوایه هه‌رگیز و بۆ هیچ که‌س ناچیتهسهر، راستی ئه‌و بۆچوونه نه‌ک له ده‌مارگرژی و ته‌عه‌سوبه‌وه هاتىی به‌لکوو ناسین و رۆچوون به ناخی ئیدئۆلۆژیی ریژیمی ئیسلامیی ئیران ئه‌و لیکدانه‌وه‌یه ده‌سه‌لمێنی و به دلنیاییه‌وه و له دوا رۆژیش دا ده‌بینین که ئاغای ئۆباما له‌و باره‌وه ئاسنی سارد ده‌کوتێ!
کاردانه‌وه‌ی هاتنه سه‌رکاری ئاغای ئۆباما تا ئیستا له سیاسه‌ته‌کانی ئیران و کوریای باکوور له‌به‌رچاوانه و هه‌موو لایه‌ک ده‌بینن که ئیران و کۆریای باکوور له‌جیاتی هیور بونه‌وه و به خۆداچوونه‌وه حاله‌تێکی هیرشبهرانهیان گرتۆته به‌ر و داوا ده‌که‌ن که ئه‌مریکا و غه‌رب و ریکخراوی مافی مرۆڤ واز له سیاسه‌ته‌کانی خۆیان بینن و دان به مافی بێ ئه‌م لاو ئه‌و لای ئیران بۆ ساز کردنی بۆمبی ئه‌تۆمی و هه‌لکه‌ندنی ئیسرائیل له شوینی خۆی و به‌ربلاوتر کردنی یاسای شه‌ریعه‌ت له زۆر ولاتی دیکه‌ی ئیسلامیش بنین! ئاسه‌واری شکستی سیاسه‌ته‌کانی ئۆباما هه‌ر له ئیستاوه دیار و به‌رچاون، ساز کردنی موشه‌کی دوورهاویژ و وه‌گه‌ڕ خستنی کارخانه‌ی سازکردنی "سوخت اتمی" گرتن و زیندانی کردنی ئازادیخوازان و ئیعدامی جیابیران که که ره‌وتێکی خیراتری به خۆیه‌وه گرتووه نیشان ده‌دات که ولامی دهسهلاتتدارانی ئیرانی به ئاغای ئۆباما چه‌نده جیددی و شه‌فافه ئه‌گه‌ر ریبه‌رایه‌تی ئه‌مریکا چاویان له‌ئاست راستییه‌کان نه نوقێنن.

له سهرادانهكهی بۆ ورمێ، سه‌رۆكۆماری ئێران، ئهحمهدینژاد به به‌رپرسانی ئه‌منییه‌تی ئه‌م پارێزگایه‌ی راسپاردووه كه
ئه‌نجامی هاوپێمانی و هاوکاری ده‌گه‌ڵ حکومه‌تی ناڕه‌وا و داگیرکه‌ر بۆ کوشتنی خه‌ڵکێکی بێ‌تاوان و هێرش کردنی بۆ سه‌ر ناوچه داگیرکراوه‌کان له‌گه‌ڵ سوپای وێرانگه‌ری به‌عه‌س ده‌توانێ ئه‌نجامێکی زیاتر له‌وه چی بێ، که ئیستا موجاهیدین له

رۆژی چوار شه‌ممه، رێکه‌وتی08.04.2009
كوردستان و كوردنیوز: رۆژی رابردوو چه‌ند كه‌س له لاوانی گوندی گوێكته‌په‌ی مهاباد له لایه‌ن هێزه‌كانی رێژیمه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر كران.
كوردستان و كوردنیوز: ئه‌ندامان و تێكۆشه‌رانی سه‌ر به رێكخستنی نهێنی له شاری شنۆ، ئێواره‌ی چوارشه‌ممه سووری به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو
هاونیشتمانه به‌ڕێزه‌کان!





